بە پێی بڕیارێک مووچەی ٦٣٩ زیندانی سیاسی خەرج دەکرێت بەڵام بەم مەرجە !!!
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک مووچەی ٦٣٩ زیندانی سیاسی خەرج دەکرێت بەڵام بەم مەرجە !!!
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچەی ٦٣٩ زیندانی سیاسی خەرج بکرێت کە بەگوێرەی رێنماییەکان، هیچ مووچەیەکی دیکەیان لەحکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵی نییە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمرۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 2021/6/3، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی مێنحەی زیندانیانی سیاسی کە ژمارەیان ٦٣٩ کەسە.
ئەوەش هاتووە، ئەم بڕە پارەیە تەنها بۆ ئەو زیندانی سیاسییانە خەرج دەکرێت کە هیچ مووچەیەکی دیکەیان نییە.
24ی مانگی رابردووش وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای ووردبینیکردن لەناوی زیندانیکراو و راگیراوانی سیاسی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەتەوە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە مینحەی مانگانەی زیندانیکراو و راگیراوی سیاسی خەرج دەکرێت، بەمەرجێک مووچەی دیکەیان لە حکوومەت نەبێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە