بە پێی بڕیارێک وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان پێدانی ڤاكسین لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆماوەی هەفتەیەک تایبەت دەکات
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان پێدانی ڤاكسین لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆماوەی هەفتەیەک تایبەت دەکات
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردراوە سەرجەم سەنتەر و بنكەكانی پێدانی ڤاكسین لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆماوەی هەفتەیەک تایبەت بكرێن بە پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، ئەوەش بەئامانجی وەگرتنی زۆرترین ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە پێش دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەدوایین نووسراویدا کە واژووی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی لەسەرە باس لەوەشکراوە، بڕیاردراوە لە ٧ تا ١٥ی ئەیلول و بۆ ماوەی هەفتەیەک سەرجەم بنکەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا تەرخان بکرێن بۆ مامۆستایانی هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، ئەویش بەئامانجی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن سەرجەم مامۆستایانەوە پێش كردنەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە