بە پێی بڕیارێک وەزارەتی ڕۆشنبیری پەخشی ٥ کەناڵی لۆکا‌ڵی ڕادەگرێت و دایدەخات
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک وەزارەتی ڕۆشنبیری پەخشی ٥ کەناڵی لۆکا‌ڵی ڕادەگرێت و دایدەخات
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی رێنماییه‌كانه‌وه بڕیاردراوه به‌داخستنی هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه لۆكاڵیه‌كانی (ته‌سه‌وف، خێزان، ئاسمان، ڕۆژ، داهێن).
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كه واژووی شێروان عه‌ولا خورشید به‌ڕێوبه‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، دوای چه‌ندینجار ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه لۆكاڵیه‌كانی (ته‌سه‌وف، خێزان، ئاسمان، ڕۆژ، داهێن) و سه‌رپێچیكردنی ڕێنماییه‌كانی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی خێرخوازی، پاڵپشت به مادده‌ی پێنجه‌م له خاڵی دوه‌م بڕگه‌ی (ا) له رێنماییه‌كانی ژماره یه‌كی ساڵی ٢٠١٤ (رێكخستنی فریكوێنسی سپه‌یس له هه‌رێمی كوردستان) بڕیاردرا به‌خشه‌كانیان رابگیرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، "ئه‌و فه‌رمانه له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه"، هیچ واده‌یه‌كیش بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كان دیارینه‌كراوه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە