بە پێی بڕیارێک ڕێژەی پەنابەری یاسایی لە بەریتانیا کەم دەکرێتەوە و ڕاهێنان بە کارمەندانی ناوخۆیی ئەو ووڵاتە دەکرێت

پەیامی کورد   ...   بە پێی بڕیارێک ڕێژەی پەنابەری یاسایی لە بەریتانیا کەم دەکرێتەوە و ڕاهێنان بە کارمەندانی ناوخۆیی ئەو ووڵاتە دەکرێت

کێر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڕیاریدا و ڕایگەیاند : بە پلانێک ڕێژەی پەنابەری یاسایی کەم بکاتەوە و ڕاهێنان بە کارمەندانی ناوخۆ بکات.
هەروەها پرسی مافی پەنابەری هەمیشەیی و مافی ڕەگەزنامەی تاووتوێکرد.
لە ووتارەکەیدا سەرۆکوەزیران وردەکاری پلان و بەرنامەی حکوومەتی لەبارەی پرسی پەنابەران و مافی مانەوە و هاووڵاتی بوونی بڵاو نەکردەوە.
هەواڵی بەریتانیا ڕایگەیاند : هێشتا وەزارەتی ناوخۆش بە ووردی بڵاو نەکردوەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە زووترین کات دا هۆم ئۆفیس درێژەی بڕیارەکە بڵاو دەکاتەوە.
هێشتا دیار نیە ئایا ئەوانەی لێرەن بڕیاری ١٠ ساڵی مافی پەنابەری هەمیشەیی دەیان گرێتەوە یاخود نا.                                                                                                

بریاری تازەی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی بەریتانی
-گەر تەمەنت لەنێوان ۲۰ بۆ ۳۰ ساڵی دایە ۱۰ بۆ ۱۵ساڵ ئیشی خۆت بکە و خۆت درووست بکە دوور بە لەتاوان و کێشە لەکۆتایی دا دەیخەینە گیرفانت .
گەر تەمەنت لەنێوان 40ساڵ بۆ 50ساڵە  و۱۰ بۆ ۱۵ساڵی تر دانیشی خەفەت بۆ ڕەگەزنامە بخۆی و  ژیان لەخۆت تاڵ بکەی


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە