بە پێی بڕیارێک ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی دیکە دەگۆڕدرێن
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی دیکە دەگۆڕدرێن"
لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ شارەوانی ھەن و گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکان بەردەوامە. ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، پڕۆسەکە لە دوای پێکھێنانی کابینەی نۆیەم دەستی پێ کردووە.
کوردۆ شابان، ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی، ڕاگەیاند: "لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکان دەستی پێ کردووە و پرۆسەکەش بەردەوامە، بەشێکی زۆریان پێشتر گۆڕدراون و سنووری ھەر شارەوانییەک پێویستی بە گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکەی هەبێت، کەسانی نوێ دادەنرێن."
بەپێی بەدواداچوونێکی بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک سەرۆکی شارەوانی لە سنووری پارێزگای ھەولێر بگۆڕدرێن و خەڵکی دیکە بۆ ئەو پۆستانە کاندید کراون.
کوردۆ شابان دەڵێت: "گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکان لەسەر بنەمای مانەوەی کەسەکەیە، بۆ نموونە، سەرۆکی شارەوانییەک چەندین ساڵ لە پۆستەکەیدا بووە و پێویستی بە گۆڕینە، ئەوەش بۆ زیاتر خزمەتکردنی سنوورەکەیە."
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە