بە پێی خشتەیەکی نوێ دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکاتەوە لەم کاتەدا
پەیامی کورد ... بە پێی خشتەیەکی نوێ دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکاتەوە لەم کاتەدا .
حەسەن رەشید بەرێوبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی رایگەیاند: ئامادەكاری كراوە و رۆژی یەكشەممە ٢٤ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
حەسەن رەشید ڕایگەیاندووە ، ئامادەكاریمان بۆ دابەشكردنی مووچە كردوە و چەكی پارە لە گەنجینەكانە و هیچ گرفتێك نییە.
روونیشیكردوەتەوە: رۆژی یەكشەممە ٢٤ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتانە دەكرێت كە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە و مووچە بە لێبڕینی ٢١% دابەش دەكرێت.
بەپێی لیستەكەی وەزارەتی دارایی رۆژی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی تەندرووستی، دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێن، سەرجەم وەزارەت و دەستە و ناوەند و دامەزراوەكانی تریش رۆژانی دواتر.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە