بە پێی فەرمانی موسته‌فا كازمی بڕیاری دانانی باجی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوه‌شێندرایەوە
پەیامی کورد ... بە پێی فەرمانی موسته‌فا كازمی بڕیاری دانانی باجی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوه‌شێندرایەوە
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جێبه‌جێكردنی بڕیاری دانانی باجی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگرت كه پێشتر به رێنمایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاراسته‌ی دام وده‌زگاكان كرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومی به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراق ی ڕاگەیاند : موسته‌فا كازمی بڕیاریداوه كاركردن به‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رابگرێت كه تایبه‌ته به دانانی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشنان و ره‌تیكردوه‌ته‌وه، كار به‌و نوسراو بكرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه گشتاندنی بۆ دام و ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كان پێكراوه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە