بە پێی فەرمانێکی فەرمی ئەم چین و توێژ و کەسانە چیتر بەشە خۆراک یان پێ نادرێت
پەیامی کورد ... بە پێی فەرمانێکی فەرمی ئەم چین و توێژ و کەسانە چیتر بەشە خۆراک یان پێ نادرێت
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بەفەرمى بڕیاریدا بەشە خۆراکى ١٦ چین و توێژ ببڕدرێت و وەزارەتەکانى راسپارد بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.
بەپێی بڕیارەکان کە لەلایەن ئەمینداری گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانەوە دەرکراوە، ئەو چین و توێژانە لە ١ ی ٦ ی ٢٠٢١ ەوە بەشە خۆراکیان دەبڕدرێت و پێکهاتوون لەمانە: ( خاوەن کۆمپانیا کە تۆمارکرابێت، ئەوەى هاوسەرگیری نەکردبێت و مووچەکەى ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار بێت ، ئەوانەى لەژورە بازرگانییەکان تا پلە دوو، پیشەسازى تا گرووپى سێیەم، یەکێتى خاوەن کارەکان، پزیشکان و بەڵێندەر تا پلە شەش).
هاوكات ئاماژە بۆ بەشێكی دیكەی ئەو كەسانە كراوە كە بڕیاری بڕینی بەشەخۆراكی مانگانە دەیانگرێتەوە، ئەوانیش: (ئەوانەى هەژمارێکى زەریبیان هەیە کە ساڵانە لە ١٨ ملیۆن زیاتر باجیان لەسەر بێت، ئەوەى سێ مانگ زیاتر سەردان بکات بۆ دەرەوەى عێراق، بەکاتى لێیان دەبڕێت تا سەلماندنى گەڕانەوەیان، ئەوانەى لەدەرەوە نیشتەجێن، ئەوانەى رەگەزنامەى ووڵاتێکى دیکەیان هەیە، بەندکراوەکان تا کاتى ئازادبونیان، مردووان لەناو زیندانەکان، تیرۆریستان هەروەها ئەوانەى لەدادگا هەڵهاتوون و هاوكات عەرەب و بیانى و پەنابەر جگە لە فەڵەستینىەكان)
ئەنجومەنى وەزیران وەزارەت و دەستەکانى راسپاردووە لە 30 رۆژدا لیستى ئەو کەسانەى موچەیان ملیۆن و نیوێک دینارە رادەستى وەزارەتى بازرگانى بکەن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە