بە پێی نووسراوێکی نهێنی و خێرا پۆستێکی گرینگ لە کورد وەردەگیرێتەوە
پەیامی کورد ... بە پێی نووسراوێکی نهێنی و خێرا پۆستێکی گرینگ لە کورد وەردەگیرێتەوە
دوای پشووەکانی سەری ساڵ لەکەرکووک، پۆستی سەرۆکایەتی زانکۆ لەکورد وەردەگیرێتەوەو کەسێکی توركمانێكى شیعە بەوەکالەت ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات.
بەپێی نووسراوێکی خێراو نهێنی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە لەڕۆژی ٢٧ى ئەم مانگە بەژمارە (م و د/خ/س/٨٢٤) ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووک کراوەو داوادەکات (د.سەباح ئەحمەد) سەرۆکی زانکۆی کەرکووک کە کوردەو لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، لەڕۆژی ٣١ى ١٢ى ٢٠٢١ خانەنشین بکرێت و لە شوێنی ئەو، یاریدەدەرەکەی کە تورکمانێکی شیعەیەو سەر بەڕێکخراوی بەدرە بە وەکالەت کاروبارەکان بەڕێوەببات تا ئەوکاتەی یەکێکی دیکە وەکو سەرۆکی زانکۆ دیاریدەکرێت.
لهدوای ڕووداوەکانی ١٦ى ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ وه دەیان پۆستی کارگێڕی لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەلایەن عەرەب و تورکمانەوە بەوەکالەت بەڕێوە دەبرێن و زۆرینەی ئەو پۆستانەش بە بیانووی خانەنشینکردن یان چۆڵ بوونی پۆستەکەو دەوام نەکردن، لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەشوێنیان دراوە بەعەرەب و تورکمان کە دیارترینیان پۆستی پارێزگاری کەرکووک و پۆستی قائیمقامی قەزای ناوەندی کەرکووکە.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە