بە پێی پیلانێکی گرینگ بڕیارە ڕۆژانە ١٦ کاتژمێر کارەبای حکوومی بدرێتە هاووڵاتیان
پەیامی کورد ... بە پێی پیلانێکی گرینگ بڕیارە ڕۆژانە ١٦ کاتژمێر کارەبای حکوومی بدرێتە هاووڵاتیان
ووتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو پێدانی كارەبا بە ھاووڵاتیان لە ھەموو ساڵێك باشتر بوو. دەشڵێ، ئێستا رۆژانە سەرووی ١٦ کاتژمێر كارەبا دەدەنە ھاووڵاتیان و پلانیشیان داناوە بەرھەمی كارەبا بگەێننە ٧ ھەزار مێگاوات.
ئومێد ئەحمەد، ووتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەم زستانە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، لە ھەموو ساڵێك كارەبا باشتر بوو و ئەم مانگەش لە مانگی دوو باشتر دەبێت، چەندیش كەش وھەوا بەرەو گەرمی بچێت، دۆخی كارەبا باشتریش دەبێت، چوونكە ئامێری گەرم كەرەوە كەمتر بەكار دێت، بۆیە ئێستا سەرووی ١٦ کاتژمێر كارەبا دەدرێتە ھاووڵاتیان و زیاتریش دەبێت.
ئەحمەد ووتیشی: "پیلانێكی ستراتیژیمان داناوە، بۆ ئەوەی بە بەردەوامی كار بكەین و پڕۆژە ئەنجام بدەین بۆ زیادكردنی بەرھەم، چوونكە ژێرخانی ھەرێم زۆر دەوڵەمەندە و بڕیارە بەرھەمی كارەبای ھەرێمی كوردستان بگەێندرێتە حەوت ھەزار میگاوات، كە ئێستا گەیشتووەتە نزیكەی ٣ھەزار و٨٠٠ مێگاوات".
ناوبراو باسی لەوەش كرد، زیادكردنی ئەو بەرھەمەش لە رێگەی درووستكردنی وێستگەی تازەیە و هەروەها و ئەو وێستگانەی گازیان نییە، گازیان بۆ دابین دەكەین، تاوەكوو ئەو پلانەی دامانناوە وەكوو خۆی جێبەجێی بكەین، چوونكە بڕیارە وێستگەی ١٦٥مێگاواتی گەرمیان لە مانگی پێنجدا بەشێكی بكەوێتە كار.
ووتەبێژی وەزارەتی كارەبا دەشڵێ: "لە ئێستادا ژێرخانەكەمان بۆ زیادكردنی بەرھەمی كارەبا بۆ ٧ ھەزار مێگاوات ئامادەیە و، بە قۆناغ بەرھەم زیاد دەكەین، تا دەگاتە ئەو ئاستە".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە