بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی عێراقی واکسەنی كۆمپانیای "فایزەر-بایۆنتێك" لەم کاتەدا دەگاتە ناو خاکی ئەم ووڵاتە

پەیامی کورد      ...    بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی عێراقی واکسەنی كۆمپانیای "فایزەر-بایۆنتێك" لەم کاتەدا دەگاتە ناو خاکی ئەم ووڵاتە .

ریاز حلفی بەڕێوەبەری تەندرووستی گشتی لە وەزارەتی تەندرووستی عیراق ئاشكرایكرد، واکسەنی كۆمپانیای "فایزەر-بایۆنتێك"یان لە دژی كۆرۆنا كڕیوە و لە ساڵی داهاتوودا وەجبەی یەكەمی دەگات.
ریاز حلفی لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرایكرد، لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتو وەجبەی یەكەمی واکسەنی دژەكۆرۆنای كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی و بایۆنتێكی ئاڵمانی دەگاتە عیراق، كە ٦٠٠ هەزار دانەی لێكڕدراوە.
ووتیشی " واکسەنەكە بۆ هەر كەسێك دوو بەشە و بۆ ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی بەكاردەهێنرێت، كە تایبەت دەبێت بە كارمەندانی دامەزراوەكانی حكوومەت و".
بەڕێوبەرە گشتییەكەی وەزارەتی تەندرووستی عیراق رونیشیكردەوە، كڕینی ١٩ ملیۆن واکسەن پێویستی بە ٢٠٨ ملیۆن دۆلار هەیە و سەرۆك وەزیران رێنمایی داوەتە وەزارەتی دارایی بۆ دابینكردنی، لەگەڵ یەكێتی واکسەنەكانی جیهانی-یش گرێبەستی هەیە و ٩ ملیۆن واکسەن وەردەگرێت، كە بەشی ٢٠%ی دانیشتوان دەكات، سەرەڕای ٩ ملیۆن واکسەنی كۆمپانیای فایزەر-بایۆنتێك، كە لە بەهاری داهاتودا وەجبەی یەكەمی دەگات.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە