بە پێی ڕاگەیندراویک سەرجەم فڕۆکەخانەکان دادەخرێن
پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەیندراویک سەرجەم فڕۆکەخانەکان دادەخرێن
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق راگه‌ێندراوێكی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بلاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌كاتژمێر ٩:٠٠ی ئێواره‌ی رۆژی ٩ی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠)وه تاوه‌كوو كاتژمێر ٦:٠٠ی به‌یانی رۆژی ١١ی هه‌مان مانگ فڕۆكه‌خانه‌كان داده‌خرێن.
له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری فڕۆكه‌وانی و گه‌شتیاران ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی (به‌غدا، نه‌جه‌ف، به‌سره، هه‌ولێر و سلێمانی) له‌كاتژمێر ٩:٠٠ی ئێواره‌ی رۆژی ٩ی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠)وه تاوه‌كوو كاتژمێر ٦:٠٠ی به‌یانی رۆژی ١١ی هه‌مان مانگ داده‌خرێن.
له‌لای خۆشیه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای عێراق، سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ و به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خاته ئاماده‌باشیه‌وه و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشی "ج" ده‌بن، ئه‌و بڕیاره‌ش له رۆژی ٢ی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠)ه‌وه بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتریش، جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كروه كه بڕیاره ١٠ی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠)ی ٢٠٢١ به‌ڕێوه‌بچێت و تا ئێستاش ١٧ ملیۆن ده‌نگده‌ر كارتی بایۆمه‌ترییان وه‌رگرتوه‌ته‌وه و ده‌توانن به‌شداری له پرۆسه‌كه بكه‌ن.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە