بە پێی ڕاگەیندراوێک پشووی فەرمی نەورۆز لە لایەن حکوومەتەوە ڕاگەیندرا
پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەیندراوێک پشووی فەرمی نەورۆز لە لایەن حکوومەتەوە ڕاگەیندرا
د.جووتیار عادل، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له بهیاننامهیهكدا پشووهكانی جهژنی نهورۆزی راگهیاند و ئاماژهی بهوهش كرد، داوا له هاووڵاتیان دهكهین له رۆژانی پشوودا پابهندی رێككارهكانی خۆپاریزی بن.
دهقی راگهێندراوهكه :
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، کە دەکاتە (21 و 22 و 23ی ئاداری 2021)، بەپێی رۆژمێری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکوومەت، پشووی فەرمییە.
جگە لەو ڕۆژانەش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە (24 و 25ی ئاداری 2021)، وەکوو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت.
داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە رۆژانی نەورۆزدا پابەندی رێنماییە تەندرووستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤیرووسی کۆرۆنا بن.
د.جووتیار عادل
ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
16ی
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە