بە پێی ڕاگەێندراوی بەڕێوبەرایەتی کارەبا گۆڕانکاری لە دابەشکردنی کارەبا دەکرێت
پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەێندراوی بەڕێوبەرایەتی کارەبا گۆڕانکاری لە دابەشکردنی کارەبا دەکرێت
به‌رێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران رایگه‌یاند، به‌هۆی دابه‌زینی ڤۆڵتەر و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با، گۆڕانكاری له خشته‌ی پێدانی كاره‌با ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاره‌بای سۆران، به‌هۆی دابه‌زینی ڤۆڵتەر و خواستی زۆر له‌سه‌ر كاره‌با ناتواندرێت خشته‌ی كاره‌با وه‌كو رۆژانی رابردو بێت، له‌كاتژمێر (2:00) شه‌و تاكو (3:30) پاشنیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی ده‌درێته هاوڵاتیان، له كاتژمێر (4:30) ئێواره كاره‌بای مۆلیده ده‌بێت تاوه‌كو كاتژمێر (12:30) شه‌و.
هەڵگورد شێخ نەجم قایمقامی سۆران و فه‌سه‌ڵ حسێن بازید به‌رێوبه‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای قه‌زاكه سه‌ردانی پرۆژه‌كانی كاره‌بایان كرد، كه دوای ته‌واوبونی پرۆژه‌ی 132 نێوان سۆران خه‌لیفان و خه‌لیفان شه‌قڵاوه كه له ئێستادا قۆناغیكی باشی بڕیوه، پێش كاتی دیاریكراو ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌ی كاره‌با چاك بێت و ڤۆڵتیه‌ی كاره‌با به‌رزببێته‌وه و گرفتی كاره‌با چاره‌سه‌رده‌كرێت.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە