بە پێی ڕاگەێندراوێک کارەبا کەم دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەێندراوێک کارەبا کەم دەکرێتەوە
دەقی راگەێندراوی وەزارەتی کارەبا:
بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی هازی سرووشتی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر بۆ ماوەی ١٢ كاتژمێر بەرهەمهێنانی گاز رادەگیرێت
هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە رێكەوتی 18/4/2021 لەكاتژمێر ٤ی بەیانی یەوە تاوەكوو كاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ كۆمپانیای داناگاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان هەڵدەستێت بە ئیش وكاری چاكسازی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین، لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە گازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ ئەوە دەكەن لەو ١٢ كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەری لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان هەبێت .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە