بە چاودێری مەسروور بارزانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومەت، پڕۆژەیەکی گرینگی كارەبا دەكرێتەوە
پەیامی کورد ... بە چاودێری مەسروور بارزانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومەت، پڕۆژەیەکی گرینگی كارەبا دەكرێتەوە
بڕیارە سبەی پڕۆژەیەكی گرینگی كارەبا لە ھەولێر بكرێتەوە، ووتەبێژی وەزارەتی كارەباش دەڵێ، پڕۆژەی (مینی سكادا) وەك سەرەتایەكە بۆ درووستكردنی سەنتەری كۆنتڕۆڵی كارەبا و ھەموو داتا و زانیارییەكانی كارەبا لەو سەنتەرەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێن.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، رایگەیاند: "سبەی پێنجشەممە، بە چاودێری مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومەت، پڕۆژەی (مینی سكادا- ڤۆیب) لە بەڕێوبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێم دەكرێتەوە، پڕۆژەكەش بریتییە لە درووستكردنی سەنتەری كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێمی كوردستان وەك دەستپێكی یەكەم، ئامانجیش لەو پڕۆژەیە، بەكۆمپیوتەرایزكردنی كارەبای ھەرێمی كوردستانە".
ووتەبێژی وەزارەتی كارەبا روونیشی كردەوە: "پڕۆژەكە تەواوی داتا و زانیارییەكانی كارەبا لە تەواوی سیستەمەكەوە بۆ سەنتەری كۆنتڕۆڵ دەگوازێتەوە، كە بەڕێوەبردنی سیستەمی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان پێش دەخات".
ئەحمەد دەشڵێ: "پڕۆژەی (مینی سكادا) سوودی زۆری دەبێت بۆ كەرتی كارەبا، بە تایبەتی لە ڕووی كۆكردنەوەی داتا و زانیارییەكان، چوونكە بەو ھۆیەوە باشتر چاودێریی رەوشی كارەبا دەكرێت و بەردەوام داتاكان كۆدەكرێنەوە".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە