بە ژەهری مار پێشگیری لە خوێن بەر بوون دەکرێت
پەیامی کورد ... بە ژەهری مار پێشگیری لە خوێن بەر بوون دەکرێت
لێکۆڵەرانی ئۆسترالیایی پڕۆتێئین ێکیان لە ژەهری دوو مار لە جۆری ژێڵ یان دیزاین و بەرهەم هێناوە کە لە پلەی گەرمی سرووشتی لەش بەستوو و شل بەرگری لە خوێن بەربوون دەبێت .
کەڵک وەرگرتن لە ژێڵی ژەهری مار لە جیاوازی لەگەڵ بەرهەمهێنانی سرووشتی لەش کاتی خوێن بەربوون ، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی لە دەست چوونی خوێن تاکوو ٥ بەرابەر کەم ببێتەوە و درووستبوونی خەست بوونەوەش ٣ جار خێراتر ڕووبدات .
ئەم ژێڵە بۆ کەسانێک کە تووشی نەخۆشی هێمۆفیلی و ئەو نەخۆشانەی کە کەڵک لە دەرمانگەلی خەست کەرەوەی خوێن وەردەگرن ، هەروەها کارایی هەیە .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە