بە کردنەوە و درووستبوونی بەندئاوى ئاتاتورک و ئیلیسوو لە لایەن ئەردۆغان ەوە سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و ئێران ووشک دەبن
ئەردۆغان بە کردنەوەى بەندئاوى ئاتاتورک و ئیلیسوو ئاوى لەسەر عێراق و ئێران ووشک کرد
پڕۆژە گەورە و مێژووییەکەى ئانادۆڵی باشوورى ڕۆژهەڵاتى تورکیا کۆتایی پێ هاتووە. بە هۆى ئەوەى ئەم پڕۆژەیە پابەندییە نێونەتەوەییەکان لە لایەن تورکیاوە پێشێل دەکات، زۆر ووڵات خۆیان بوارد لە هاوکاریکردنى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە.
گەڵاڵەى Southeastern Anatolia Project ناسراو به گاپ (GAP)، گەڵاڵەیەکە کە لە ٢٢ بەندئاو و ١٣ وێستگەى ئاوى پێک دێت لەسەر هەموو لقەکانى دیجلە و فورات لە تورکیا.
تەنیا بەنداوەکەى ئەتاتورک، لە ٦٥٠ بەنداوى ئێران گەورەترە و ئاوى زیاتر دەگرێت.
ئەم بەنداوە سێ لەسەر چوارى ئاوى فورات بۆ وڵاتانى خواروو دەگرێت. بەندئاوى ئیلیسووش ٦٥%ى ئاوى دیجلە بۆ وڵاتى عێراق دەگرێت.
هۆکارى وشکبوونى تاڵاوى عورلعەزیم و زیادبوونى بیابان لە ئێران و عێراق و درووستبوونى خۆڵ و تەپۆتۆز هۆکارەکانى هەموو بۆ ئەم بەندئاوانە دەگەڕێتەوە.
ئەم بابەتە 11982 جار خوێندراوەتەوە