بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و ٥٦٠ ملیۆن دینار لە هەولێر دە پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت
پەیامی کورد ... بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و ٥٦٠ ملیۆن دینار لە هەولێر دە پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت
لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و ٥٦٠ ملیۆن دینار لەسەر داهاتی ١٥٪ و ١٠٠٪ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دە پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەکانیش بریتین لە :
١- درووستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازم ئاوە، قۆناغی یەکەم.
٢- درووستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازم ئاوە، قۆناغی دووەم.
٣- قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکی گوندی بێریات.
٤- درووستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەران، پشت مزگەوتی شەهید و ئەنفالکراوان.
٥- قیرتاوکردنی شەقامێکی 15 مەتری لە گەڕەکی شارەوانی، نزیک مزگەوتی شەهیدان.
٦- قیڕرتاوکردنی شەقامێک پێش بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێن لە شەقامی ٤٠ مەتری تاوەکوو شەقامی ١٠٠ مەتری.
٧-قیرتاوکردنی گۆڕەپانیک بۆ بنکەی تەندرووستی سەروەران.
٨-درووستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی مەنتکاوە، پشت نەخۆشخانەی شیفا.
٩- درووستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە، نزیک کۆلێژی نۆڵج.
١٠- قیرتاوکردنی گەراجی ئۆتۆمبێل و شەقامەکانی ناو پارکی هەوار.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە