بە گۆژمەی زیاتر لە ١٢ میلیارد دینار پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە لە دهۆک ڕاگەێندرا

پەیامی کورد      ...    بە گۆژمەی زیاتر لە ١٢ میلیارد دینار پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە لە دهۆک ڕاگەێندرا

لە بەردەوامی راگەیاندنی پرۆژی نوێی خزمەتگۆزاری ل پارێزگای دھۆک بە ئامانجی بەدی گەیاندن و پێشکەش کردنی خزمەتی زیاتر بە هاوولاتیان ئەمڕۆ ٢/٥/٢٠٢١ (پ.د.عەلی تەتەر) پارێزگاری دھۆک بەگۆژمەی زیاتر لە ١٢ ملیار دینار پرۆژە ی لە چەندین بواری جیاواز دا لە قایمقامی قەزای دھۆک راگەیاند .

پ.د.عەلی تەتەر، پارێزگارێ دھۆک لە پرێس کۆنفرانسێک دا ئاشکرا کر کە ئەو پرۆژانەی کە ئەمڕۆ ڕایانیگەیاندووە رازەمەندییان لە سەر کراوە و بە گۆژمەی ١٢ ملیار و ٤٨٣ ملیۆن دیناران لە سەر بوودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن و لە چەندی ڕۆژی داهاتووش دا وەکوو تەندەر ڕادەگەێندرێت و ووتی : "ئەم پرۆژانە لە بوارەکانی  (ئاو، کارەبا، پەروەردە، جاددە و بان) دا درووست دەکرێن کە لەوانەی کە سەرجەمیان ڕاگەێندراون پرۆژەکان بە بەهای شەش ملیار و ١٨٣ ملیۆن لە ناوسەنتەر شاری دھۆک دا جێبەجێ دەکرێن ، ھەروەها بە گۆژمەی سێ ملیار و ٤٤٠ ملیۆن دیناریش  لەم پرۆژیە لە ناحیەی مانگێشکێ و بە گۆژمەی دوو ملیار و ٨٥٤ ملیۆن دینار لە ناحیەی زاویتە جێبەجی دەکرێن".
 


ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە