تاجیکستان ئەرتەشی خۆی لە نزیکی سنوورەکانی قرقیزستان بە شێوەی ئامادەباش دەرهێناوە .

پەیامی کورد     ...    تاجیکستان ئەرتەشی خۆی لە نزیکی سنوورەکانی قرقیزستان بە شێوەی ئامادەباش دەرهێناوە .

ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگا سنوورییەکانی قرقیزستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تاجیکستان هیزە چەکدارەکانی خۆی بۆ سنوورەکانی ئێمە کشاندووەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگا سنوورییەکانی قرقیزستان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند تاجیکستان هێزە چەکدارەکانی خۆی بەرەو سنوورەکانی لەگەڵ قرقیزستان دەکشێنێتەوە ، شوێنێک کە پێشتر دەرگیری لە نێوان سنوورەوانانی دوو ووڵات ڕوویدا .

تاجیکستان بە گوولەڕێژ کردنی گوندەکانی قرقیزستان لە کاتژمێر ٢٢:٥٠ خولەک بە کاتی خۆجەیی بە شێوەی دەورەیی بەرەو سەربازانی دەزگای سنووری کۆمیتەی دەوڵەتی ئەمنییەتی نیشتیمانی کۆماری قرقیزستان لە ڕاداری – ١ دەهاوێژێت . لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێزەکان گەیشتوونەتە ناوچەی باتکن .

ڕوون بووەتەوە کە لە کاتژمێر ٢٣:١٥ ی شوەی ڕابردوو بە کاتی خۆجەیی ، دۆخەکە لە بەشی قرقیزستان و تاجیکستان لە سنووری دەوڵەتییەوە ئاڵۆز و نالەبار ڕاگەێندراوە .

لە بەردەوامی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە : " بە مەبەستی هەماهەنگی یەکەکانی دەزگای سنووری " قرقیزستان " و باقی ئاژانسە ئەمنییەکان ، سەرلەشکر ئۆلاربەک شارشیف لە ناوچەکەیە و هەنگاو و ڕێکارگەلێکی بۆ سەقامگیرکردنی دۆخەکە لە حاڵی ئەنجام دانە .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە