تاران بوو بە پایتەختی "خەمۆکەکان".
پەیامی کورد ... تاران بوو بە پایتەختی "خەمۆکەکان".
جیهانی ئابووری نووسیویەتی : کێشەکانی ژیان لە تاران ئیتر تەنیا "هەوای پیس" و "خەرجی گرانبەهای ژیان وەک نرخی خانووبەرە و کرێ" نین؛ تارانییەکان بەکۆمەڵ تووشی "تێکچوونی دەروونی"، خەمۆکی بوون.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی شارەوانییەکان بڵاویکردەوە، 99.7%ی دانیشتوانی تاران "زیندوو" نین و تەنیا 0.3%یان ئاستێکی لەباریان هەیە لەڕووی "زیندوویی شارەکانەوە".
پێوەرەکانی "زیندوویی" لە ناوچەکانی خوارەوەی شارەکەدا بە هیچ شێوەیەک جێگەی ڕەزامەندی نییە و ئەمەش بە واتای "نزمی کوالیتی ژیان" و "ناڕازیبوونی گشتی"یان دێت.
ئەم ناوەندە پەیوەندی نێوان خەمۆکی و زیادبوونی تاوان و زیانەکانی کۆمەڵایەتی لە پایتەختدا بە "ڕاستەوخۆ و مانادار" وەسف دەکات.
ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە