تاران بەرامبەر بە قسەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەوڵدانی ووڵاتەکەی بۆ تێرۆر کردنی " جۆن بۆڵتۆن " کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... تاران بەرامبەر بە قسەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەوڵدانی ووڵاتەکەی بۆ تێرۆر کردنی " جۆن بۆڵتۆن " کاردانەوەی نیشان دا
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : بەرپرسانی قەزایی و یاسایی ئەمریکا لە بەردەوامی تۆمەت لێدانگەلی بێکۆتایی ئەم ووڵاتە لە دژی ئێران و بەردەوامی سیاسەتی شکست خواردووی ئێران هەراسانە ، لە درووست کردنی داستانێکی نوێ ، تۆمەتگەلێکی بە بێ خستنە ڕووی بەڵگە و دۆسیەی جێگای متمانە و باوەڕپێکراو و دۆسیەگەلی پیویستی خستووەتە ڕوو .
ناسر کەنعانی جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە هەر جۆرە هەنگاوێک لە دژی هاووڵاتیانی ئێرانی بە بیانووی ئەم تۆمەتە پێکەنین ئاوییە بە تووندی هۆشداری دەدەین و جەخت دەکەینەوە مافی هەر جۆرە هەنگاوێک لە چوارچێوەی یاساکانی مافی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە مافی دەوڵەت و هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێت .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە