تاقیکردنەوەی بۆمبێکی گەورەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە تەنیشت کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر

پەیامی کورد     ...    تاقیکردنەوەی بۆمبێکی گەورەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە تەنیشت کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر   .

هێزی دەریایی ئەرتەشی ئەمریکا کۆمەڵیەک تاقیکردنەوەی گەورەی خۆی لەگەڵ کەشتی فڕۆکەهەڵگر دەست پێکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ هێزی دەریایی ئەرتەشی ئەمریکا بە نیازە کۆمەڵەیەک تەقینەوەی بەهێز لە تەنیشت کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی خۆی ئەنجام بدات کە یەکەمینیان لە تەنیشت کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد دا ئەنجام داوە . ناوی ئەم نەمایشە شۆکی کەشتی یە .

هێزی ئەو بۆمبەی کە ڕۆژی هەینی لە تەنیشت ئەم کەشتییەدا تەقییەوە بە ڕێژەی ١٨،١٤٤ تی ئێن تی هێزی هەبووە . ئەم نەمایشە لە نێان زەریای ئارام و بە دوور لە کەنارئاوەکانی فلۆریدا ئەنجام دراوە و بە ڕێژەی ٣.٩ ڕیختەر بۆمەلەرزەی درووت کردووە . ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ هەڵسەناگدنی ڕێژەی هێزی تەقینەوەکە ، مقاومەی سازە سەربازییەکان و هەروەها مقاومەی حەیاتی دەریایی ئەنجام دەدرێت .

جێگای ئاماژەدانە ئەمریکا لە حاڵێکدا هەر چەند وەخت جارێک تاقیکردنەوەگەلێکی دایک لە بۆمب و بۆمبگەلی زۆر گەورە و بەهێز ئەنجام دەدات.

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە