تاقیکردنەوەی نوێترین ژێردەریایی شەڕکەری ئیسپانیایی دەستی پێکرد
ماڵپەڕی تایبەتی کاروباری نیزامی و سەربازی ڕاپۆرتیدا کە ئیسپانیا خەریکی تاقیکردنەوەی یەکێک لە ژێردەریاییگەلی شەڕکەری نوێی خۆیەتی .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ماڵپەڕی Infodefensa کە پسپۆڕە کە کاروباری نیزامی و سەربازی یە ڕاپۆرتی دا کە ئیسپانیا لە حاڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە سەر یەکێک لە ژێردەریاییە شەڕکەرە نوێیەکانی خۆیەتی .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ماڵپەڕە ، کارناسان لە ئیسپانیا لەم دواییانە ئۆپراسیۆنێکی چالاکسازی ماتۆڕگەلی ژێردەریایی " ئیزاک پراڵ " یان ئەنجام داوە کە یەکەمین ژیردەریایی دیزڵی کارەبایی ئیسپانیایی یە لە کلاسی S-80 .
دەزگای میدیایی کۆمپانیای ئیسپانیایی نۆڤانتینا ڕایگەیاند : تاقیکردنەوەی ئەم ژێردەریاییە لە ئێستادا لە یەکێک لە حەوزەگەلی ئاوی سەر بە ئەم کۆمپانیایە لە کارتاخنا لە حاڵی جبەجێ کردنە و بڕیار وایە ئیزاک پراڵ پێش ئامادەبوون بۆ قۆناغی دووهەمی تاقیکردنەوەکان ، تاقیکردنەوەی تەکنیکی لە سەریدا ئەنجام بدرێت .
ئەم کۆمپانیایە هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم ژێردەریاییە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بینەری یەکەمین شارژی پاترییەکانی خۆی دەبێت و لە دوای ئەوەی کە ئامادەکارییەکانی ئۆپراسیۆنی تاقیکردنەوەی دەرایی ئەوە دەست پێدەکات .
ئیزاک پراڵ یەکێک لە ٤ ژێردەرایی سەربازی و نیزامی کلاسی S-80 ە کە بۆ ئەرتەشی ئیسپانیا لە فێبریوەری ساڵی ٢٠٢٣ درووست دەکرێت
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە