تاوانی ئەنفال دژ بە گەلی کورد لە لایەن پەرلەمانی فەڕەنسا وە بە جینۆساید دەناسێنرێت

پەیامی کورد     ...     تاوانی ئەنفال دژ بە گەلی کورد لە لایەن پەرلەمانی فەڕەنسا وە بە جینۆساید دەناسێنرێت

پڕۆژەیەک دەربارەی تاوانی ئەنفال دژی گەلی کورد ئامادە کراوە و بڕیارە مانگی داهاتوو پەرلەمانی فەرەنسا وەک جینۆساید دەنگی لەسەر بدات.

عەلی بەندی، چالاکی بواری ئەنفال، ڕایگەیاند: "پڕۆژەیەک دەربارەی تاوانی ڕژێمی بەعس بەرانبەر بە گەلی کورد لەلایەن فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی فەرەنساوە ئامادە کراوە کە چۆن بە شێوەیەکی دڕندانە پڕۆسەی ئەنفال بەرانبەر کورد جێبەجێ کراوە، بێگومان هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە ئامادەکردن و سەرخستنی پڕۆژەکە."

چالاکەکەی ئەنفال ڕوونی کردەوە: "بڕیارە مانگی داهاتوو پەرلەمانی فەرەنسا دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدات و تاوانی ئەنفال دژی گەلی کورد وەک جینۆساید بناسێنێت.''

عەلی بەندی دەشڵێت: "بەجینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال دژی گەلی کورد لەلایەن پەرلەمانی فەرەنساوە هەنگاوێکی پیرۆز و گرینگە، چوونکە دەبێتە یەکەم ووڵاتی ئەورووپا کە ئەنفالی کورد بەجینۆساید بناسێنێت و کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر ووڵاتانی دیکەی ئەورووپا بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال.''


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە