تاڵیبان : ئیسمائیل خان و ئەحمەد مەسعوود لەگەل سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان لە تاران چاوپێکەوتنیان کرد
پەیامی کورد ... تاڵیبان : ئیسمائیل خان و ئەحمەد مەسعوود لەگەل سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان لە تاران چاوپێکەوتنیان کرد .
ئیسمائیل خان لە ڕابەرانی جیهادی ئەفغانستان و ئەحمەد مەسعوود ڕابەری جیبهەی مقاومەی نەتەوەیی نیشتیمانی " لەگەڵ ئمیر خان مۆتەقی ، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان ، لە تاران چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا . ئەم دیدارە لە حاڵێکدا ئەنجام دراوە کە پێشتر ، ووتەبێژی جیبهەی مقاومەی نەتەوەیی ئەگەری هەر جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەندامانی تاڵیبان ڕەتکردبووەوە .
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جووڵای تاران میوانداری ڕابەری وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان و هەندێک لە ڕۆخسارە دژبەرەکانی حکوومەتی تاڵیبان لەوانەش ئیسمائیل خان و ئەحمەد مەسعوود بوو .
ئەمیر خان مۆتەقی ، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان کە لە دوای هاتنە سەرکاری حکوومەتی تاڵیبان ، یەکەمین سەفەری فەرمی خۆی بۆ ئێران ئەنجام دا و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە لەم سەفەرەدا لەگەڵ ئیسمائیل خان یەکێک لە ڕابەرانی جیهادی ئەفغانستان و ئەحمەد مەسعوود ، ڕابەری جیبهەی مواقمەی نیشتیمانی ئەفغانستان یش دیدار و گفتۆگۆیان کردووە .
مۆتەقی لەمبارەیەوە بنە ڕۆژنامەنووسان ووتوویەتی کە " لەگەڵ فەرماندە ئیسمائیل خان و ئەحمەد مەسعوود یش لە ئێران دیدارمان کردووە . لەگەل ئەفغانییەکانی دیکەش چاوپێکەوتنمان هەبووە و داوامان لیکردن کە بگەڕێنەوە ووڵاتەکەی خۆیان هیچ کەسێک کاری بەوان نابێت و کێشەی ئەمنییەتیش لەگەڵ ئەوان بەدی ناهێنین .
هەر چەندە هیچ وێنە و ووردەکارییەک لەم دیدارە هاوبەش بڵاو نکراوەتەوە ، بەڵام ئاژانسێکی هەواڵی ناوخۆی ئێران لە زاری سەعید خەتیب زادە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نووسیویەتی کە لەم سەفەردا کە تارانی میواندار بووە ، گفتۆگۆگەلێکی باش لە نێوان گرووپگەلی ئەفغانی ئەنجام دراوە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە