تاڵیبان ئەرتەشێکی ١٠٠ هەزار کەسی درووست دەکات

پەیامی کورد     ...    تاڵیبان ئەرتەشێکی ١٠٠ هەزار کەسی درووست دەکات .

وەزارەتی بەرگری تاڵیبان ڕایگەیاند کە ئیماراتی ئیسلامی کار لە سەر پڕۆژەیەک دەکات کە بەو پێیە ئەفغانستان لە داهاتوودا ئەرتەشێکی ١٠٠ هەزار کەسی دەبێت ، بەڵام ئاگایانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە ئەم ئەرتەشە تاکە قەومی و ناکارئامە دەبێت .

عینایەتۆ ڵلا خوارەزمی ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری تاڵیبان بە میدیاکانی ئەفغانستانی ڕاگەیاند کە ئیماراتی ئیسلامی کار لە سەر پڕۆژەی تەشکیل کردنی ئەرتەش کار دەکات .

ئەو ووتی : " کار لە سەر ئەم پڕۆژەیە ٨٠٪ بەرەوپێش ڕۆیشتووە و لە داهاتوویەکی نزیک کۆتایی دێت ، بە پێی ئەم پڕۆژەیە لە داهاتووی ئەفغانستان ئەرتەشی ١٠٠ هەزارە کەسی دوبێت .

بە پێی ووتەکانی خوارەزمی ، بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم پڕۆژەیە کۆمیتەیەکی بیست کەسی ڕاسپاردووە و بۆ ڕاکشان لە سەفی ئەرتەش ، هێزەکانی تاڵیبان لە کارە سەرەکییەکان دادەنرێت


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە