تاڵیبان بە فەرمی کۆنترۆڵی پەنجشێر ی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... تاڵیبان بە فەرمی کۆنترۆڵی پەنجشێر ی ڕاگەیاند
بزووتنەوەی تاڵیبان بە فەرمی کۆتاییهاتنی شەڕ و سەرکەوتنی بزووتنەوەکەی لە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر ڕاگەیاند و دەڵێت، خەڵکی پەنجشیر دڵخۆشن بە چوونیان.
زەبیحۆڵڵا مۆجاهید، ووتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ کۆنتڕۆڵکردنی پەنجشێر ی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "بەم سەرکەوتنە شەڕ لە ووڵاتەکەمان کۆتایی هات پشت بەخوا هەموو خەڵکی ووڵاتەکەمان لە ئازادی و ئەمنیەتدا دەژین."
ڕاشیگەیاند، "خەڵی پەنجشیر دڵخۆشن بە چوونمان و هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی زیانی پێ نەگەیشتووە، ئێمە جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکەین و هەمووان بەیەک جۆر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت."
ووتەبێژی تاڵیبان جەختیشیکردەوە، "لەئێستادا هەموو خاکی ئەفغانستان ئێستا لەژێر فەرمانڕەوایی تاڵیباندایە و هەوڵ دەدەین پەیوەندیی باش لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی درووست بکەین.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە