تاڵیبان دەستی بە سەر ماڵەکەی ئەشرەف غەنی دا گرت

پەیامی کورد   ...   تاڵیبان دەستی بە سەر ماڵەکەی ئەشرەف غەنی دا گرت

حێشمەت غەنی ئەحمەدزی ، برای سەرۆککۆماری پێشووی ئەفغانستان ، هەواڵی لە دەست بەسەرداگرتنی ماڵەکەی ئەشرەف غەنی بە دەستی تاڵیبان ڕاگەیاند .

بە ووتەی ئەو ، ماڵەکەی زاهیر زاهیر ، یەکێک لە ژەنەڕاڵەکانی حکوومەتی ئەشرەف غەنی یش لە پەنجشیر دەستی بەسەردا گیراوە .

ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە کە تاڵیبان ماڵەکانی ئەسدۆڵلا خالید ، وەزیری پێشووی وەزارەتی بەرگری ، نەجیبۆڵلا مۆجەدەدی ، و چەند مالی دیکەی لە هەمان ناوچە دەست بەسەردا گرتووە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە