تاڵیبان زەوی و زاری ئۆزبەک و تورکمانەکانی داگیر کرد

پەیامی کورد     ...    تاڵیبان زەوی و زاری ئۆزبەک و تورکمانەکانی داگیر کرد .

ماڵپەڕی " ڕادیۆ ئازادی " نووسی : سەرەڕای پەیماننامەکانی تاڵیبان لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەم بزووتنەوەیە بەردەوامە لە هێرش کردن بۆ سەر کەمینە قەومی و ئائینییەکان لە ئەفغانستان دا و ئەوان ناچار بە جێهێشتنی مال و زەوی و زارەکانیان دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک تاکوو ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە کەمینەکانی ئۆزبەک و تورکمان لە باکووری ئەفغانستان و سەدان بنەماڵەی شیعە لە کەمینەکانی هەزراە لە ماڵەکانیان و زەوی و زارەکانیان لە ٥ پارێزگا کۆچی زۆرەملی یان پێکراوە .

تاڵیبان ڕایگەیاندووە لە دەوڵەتانی ڕابردوو دا ، زەوین بە شێوەی ناعادیلانە دابەش کراوە و ئێستا پەشتووەکان کە زۆربەیان ئەندامی تاڵیبانن تەشکیل دەدات ، زیاتر لە ٢٠ هەزار هێکتار لەم زەوی و زارانەیان داگیر کردووە .

هەروەها ڕاگەیندراوە کە تاڵیبان ئەو زەوی و زارە داگیرکراوانە لە نێوان ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە و لایەنگرانی خۆی دا دابەش دەکات ، و هەروەها ووتراوە : " بەرپرسانی تاڵیبان سۆزیان داوە کە شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە دەربارەی دەست بەسەرداگرتن و داگیرکردنی زەوین و ماڵەکان دا دەنێرێت بەڵام تاکوو ئێستا هیچ شاندێک نەنێردراوە .

جێگای ئاماژەدانە تاڵیبان کە لە ٢٠ی ئۆگۆست ەوە بوو بە خاوەن هێز و دەسەڵات و بە دوای ڕێز و حۆرمەتی نێودەوڵەتییەوە بوو ، سۆزیان دا کە سیستەمی ئەوان زۆر جیاواز بێت . بەڵام دەوڵەتی نوێ هەمان جێبەجێ کاری یاساکانی دەورەکانی پێشووی خۆیەتی


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە