تاڵیبان : سەرچاوەکانی لیتیۆمی ئەفغانستان لەگەل سەرچاوە نەوتییەکانی عەرەبستان دا بەرامبەری دەکات
پەیامی کورد ... تاڵیبان : سەرچاوەکانی لیتیۆمی ئەفغانستان لەگەل سەرچاوە نەوتییەکانی عەرەبستان دا بەرامبەری دەکات .
وەزارەتی پیشەسازی و تیجارەتی تاڵیبان لە دوای لە دوای سەرنج ڕاکێشانی سەرمایەگوزارانی بیانی بۆ دەرهێنانی کانزاکانی ئەفغانستان ەوەیە و ووڵاتانی چین ، ئێران و پاکستان تاکوو ئێستا داوای سەرمایەگوزاری لە بەشی کانزاکانی ئەفغانستانەوەن ، سەرەڕای ئەمانە کارناسان لەو باوەڕەدان کە کەڵک وەرگرتن لە کانزاکانی ئەفغانستان لە دۆخی ئێستادا ناکرێت .
ئەمڕۆ ١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢١ مەولانا زەهیر ووتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و تیجارەتی تاڵیبان ووتی کە ئەم وەزارەتە ڕاگەێندراوێکی بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی کۆمپانیا نێودەوڵەتی و نیشتیمانییەکان لە بەشی دەرهێنانی کانزاکانی ئەفغانستان بڵاو کردووەتەوە .
لەم ڕاگەیندراوەدا ئاماژە کراوە کە بەهای سەرچاوەکانی لیتیۆم ی ئەفغانستان لەگەڵ سەرچاوە نەوتییەکانی عەرەبستان دا بەرامبەری دەکات و بوار بۆ سەرمایەگوزاری لەم بەشەدا بۆ کۆمپانیاگەلی جیهانی ئامادەیە .
مەولانا زەهیر ڕایگەیاند کە هێشتا ووڵاتێکی دیاریکراو بۆ سەرمایەگوزاری لە بەشی دەرهێنانی لیتیۆم ئامادەیی خۆی ڕانەگەیاندووە بەڵام بۆ چین و هەندێک ووڵاتانی دیکە ئیزنی ئەوە هەیە کە لەم بوارەدا کار بکەن .
ئەو ڕایگەیاند کە ئەمە سەرەتای کارە تاکوو موشتەری گەلێک بۆ دەرهێنانی کانزاکان ڕابکێشێت و تاکوو ئێستا ووڵاتانی چین ، ئێران و پاکستان هیواخوازی کارکردن لە بەشی کانزای ئەفغانستان بوونە ،
بە ووتەی ئەو بەرپرسانی چین و ئێران لە دیدارگەلێک کە لەگەڵ سەرانی تاڵیبان دا هەیانبووە بۆ دەرهێنانی کانزاکانی ئەفغانستان ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاندووە و لە سەفەری ئەمیر خان مۆتەقی سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان بۆ ئیسلام ئاباد ، پاکستان یش لێکتێگەیشتننامەیەکیان لەم بەشەدا هەبووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە