تاڵیبان قسەکانی فەرماندەی سێنتکامی دەربارەی هەژموونی داعش لە ئەفغانستان ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تاڵیبان قسەکانی فەرماندەی سێنتکامی دەربارەی هەژموونی داعش لە ئەفغانستان ڕەت دەکاتەوە
تاڵیبان قسەکانی ئەم دواییەی فەرماندەی سێنتکامی دەربارەی هەژموونی داعش و چالاکییەکانی شەڕکەنیان لە شاخەی خوراسانی لە ئەفغانستان ڕەت کردەوە و ووتوویەتی کە داعش هیچ جۆرە هەژموونێکی فیزیکی لە هیچ شوێنێک ئەو ووڵاتەدا نییە .
لە بەیاننامەیەک کە دەزگای هەواڵگری و زانیاری تاڵیبان بڵاوی کردووەتەوە هاتووە کە " ئێمە بە نەتەوە ، دراوسێیەکان و جیهان متمانە دەدەین کە داعش جارێکی دیکە بابەتی دڵگرانی لە ئەفغانستان نییە .
ژەنەڕاڵ مەکێننزی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " سێنتکام " لەم دواییە لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی کە بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەمریکا لەوانەیە نزیکەی دوو هەزار کەم یا خود زۆر لە شەڕکەرانی داعش لە ئەفغانستان بوونیان هەیە .
ئەو ووتی کە تاڵیبان لە ئۆگۆستی ساڵی ڕابردووەوە لە کاتی کۆنترۆڵی کابۆل ، درگاکانی بەندیخانەکانی پۆلچەرخی و پەروان کە لەوێ ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی سەر بە داعش یش دەپاریزرێن کرانەوە کە ئەم هەنگاوە توانایی و ووزەیەکی تازە بە داعش دەبەخشێت کە بە ووتەی مەکێننزی تاڵیبان ئێستا دەرئەنجامی ئەو بڕیارە زۆر بیرکورتیانەی خۆی دەدوورێتەوە .
ئەو هەروەها دەربارەی القاعدە ووتی کە چەکدارانی قاعدە لەوانەیە چەند سەد کەس لە سەرتاسەری ئەفغانستانی بڵاوەیان کردووە .
ئەو ووتی کە بە هۆی پەیوەندی کۆلتووری ، هاوسەرگیری گەلی نێوان گرووپەکان پەیوەندییەکانی تاڵیبان لەگەڵ قاحدە هەندێک دژوارتر دەبێت کە تاڵیبان بەو شتەی کە ووتوویەتی بتوانێ جێبەجێی بکات و ئێمەش بە شێوەیەکی جیددی بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە دەکەین تاکوو داعش و قاعدە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنگەلی دەرەکی سنووردار بکەین .
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە