تاڵیبان لەکارلادانی مەولەوی مەهدی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەواڵگری بامیان پشتڕاست کردەوە

پەیامی کورد    ...   تاڵیبان لەکارلادانی مەولەوی مەهدی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەواڵگری بامیان پشتڕاست کردەوە

تاڵیبان ، مەولەوی مەهدی بڵخانی لە پۆستی سەرۆکی هەواڵگری ویلایەتی بامیان لاداوە و بانگهێشتی کابۆل یان کردووە . تاڵیبان ئەم لەکار لادانەو هۆکاری ئەم کارەی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە .

بە دوای ڕاپۆرتگەلی پشتڕاست نەکراوە لە سەر لەکارلادانی مەولەوی مەهدی بڵخانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەواڵگری ویلایەتی بامیان ، ئەنعامۆڵلا سەمەنگانی یەکێک لە ووتەبێژانی حکوومەتی تاڵیبان دوێنێ پێنجشەممە لە پەیامێکی تویتەری دا مەولەوی مەهدی ی وەکوو سەرۆکی پێشووی هەواڵگری ویلایەتی بامیان ناو بردووە .

پێستریش لە ڕاپۆرتگەلێکدا دەربارەی لەکارلادانی مەولەوی مەهدی بڵاو کرابووەوە کە لە لایەن تاڵیبان ەوە نە ڕت و نە پشتڕاست کراوەتەوە .

ئەنعامۆڵلا سەمەنگانی لە چەندین پەیامی تویتەریدا هەواڵی لە چاوپێکەوتنی مەولەوی عەبدۆلکەبیر ، جێگری سیاسی سەرۆکوەزیرانی تاڵیبان لەگەڵ مەولەوی مەهدی و ئەنەس عەزیزی جێگری والی بامیان دابوو و نووسیویەتی کە لەم چاوپێکەوتنەدا کە سەر بابەتگەلی جیاوازدا گفتۆگۆ کراوە ، لە کابۆل و لە کۆشکی سپیدار ئەنجام دراوە .

مەولەوی مەهدی بڵخانی یەکێک لە کەم وێنەترین بەرپرسەکانی هەزارەی حکوومەتی تاڵیبان ە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەەم لاوە ئەندامبوونی تاڵیبانی هەیە .

ئەوەی کە بۆچی تاڵیبان بۆچی ئەوی لە پۆستەکەی لاداوە هێشتا دیار نییە بەڵام پێشتریش مەولەوی مەهدی لە دانیشتنەکانی لە بامیان ووتبووی کە هیچ کەسێک مافی نییە لە بەرامبەر ڕاهێنانی کچەکان کێشە و گرفت درووست بکات


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە