تاڵیبان لە نایلۆنێکی پلاستیکی دا بڕی ٥٠ هەزار دۆلار هاوکاری پێشکەشی بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا کرد

پەیامی کورد   ...  تاڵیبان لە نایلۆنێکی پلاستیکی دا بڕی ٥٠ هەزار دۆلار هاوکاری پێشکەشی بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا کرد

بە پێی وێنەیەک کە لە کۆمەڵەی مانگی سووری ئەفغانستان ەوە بڵاوکراوەتەوە ، تاڵیبان لە ڕاستای هاوکاری کردنی بوومەلەرزەلێدراوانی تورکیا نایلۆنێکی پلاستیکی بە نیشانی خواردنەوەیەکی ووزەبەخشەوە کە هەڵگری بڕی ٥٠ هەزار دۆلار پارەی کاش بووە ، ڕادەستی باڵیۆزی ئانکارا کردووە .

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئەفغانستان بڕی ٤،٥ میلیۆنی ئەفغانی بەرامبەر بە " ٥٠ هەزار دۆلار " ی بە باڵیۆزخانەی تورکیا لە کابۆل پێشکەش کردووە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە