تاڵیبان هاتنی خێزان و ژنانی بۆ "باخچەی چێشتخانەکان" لە هەرات قەدەغە کرد
پەیامی کورد ... تاڵیبان هاتنی خێزان و ژنانی بۆ "باخچەی چێشتخانەکان" لە هەرات قەدەغە کرد
تاڵیبان ئەمڕۆ دووشەممە 2019/1/2016، بەرپرسێکی ئەفغانستان ڕایگەیاند، چوونی خێزان و ژنانی قەدەغەکردووە بۆ ئەو چێشتخانەیانەی کە باخچە یان شوێنی سەوزایی یان هەیە لە پارێزگای هێراتی باکووری ڕۆژئاوای ئەفغانستان. باسی لەوەش کرد، ئەم هەنگاوە دوابەدوای گلەیی زانایانی ئایینی و خەڵکی کۆمەڵگا بووە سەبارەت بە تێکەڵبوونی ڕەگەزی لەو جۆرە شوێنانە.
ئەمە دوایین سنووردارکردنە لە زنجیرەیەک سنووردارکردندا کە تاڵیبان لە دوای دەستبەکاربوونی دەسەڵات لە مانگی ئابی ٢٠٢١دا سەپاندوویانە. بەرپرسان دەڵێن ئەو سنووردارکردنانە بەهۆی تێکەڵبوونی ڕەگەزەوە یان لەبەر ئەوەی ژنان حیجاب، یان باڵاپۆشی ئیسلامی بە درووستی لەبەر نەکەن، سەپێنراون.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە