تاڵیبان هەڕەشە لەو ئەفغانیانە دەکات کە هاوکاری ئەمریکایان کردووە
واشینتۆن پۆست لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی ڕایگەیاند هێزە تایبەتییەکانی ئەفغان کە لە لایەن ڕێکخراوی " سیا " ڕاهێنانی دیوە و هاوکاری ئەمریکییەکانیان کردووە لە چۆڵکردنی کابۆل هەڕەشەگەلێکیان لە لایەن تاڵیبان ەوە پێ گەیشتووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەرپرسێکی باڵا بە ڕۆژنامەی ووت کە ئەفغانییە ڕاهێنراوەکان لە لایەن سی ئای ئەی یەوە ، بۆ چۆڵکردنی نزیکەی ٢ هەزار ئەمریکی و هەروەها ٥ هەزار ٥٠٠ فەرمانبەری باڵیۆزخانە ، هاووڵاتی ووڵاتانی سێهەم و ئەو ئەفغانیانەی کە هەندێک لەم ئەفغانییانەی شناسایی کردووە و دەست بە هەناردنی پەیامگەلێک کردووە کە لەواندا ئەم کەسانە هاوڕا لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەڕەشەیان لێدەکرێت .
ئەو هەورەها بە واشینتۆن پۆست ی ووت کە لە جەرەیانی پێشڕەوی تاڵیبان ، زۆربەی ئەم هێزانە لە باشووری ئەفغانستان جێگیر بوون بەڵام بۆ هاوکاریکردن بۆ چۆڵکردنی خەڵک ڕۆیشتبوون بۆ کابۆل . ئەم بەرپرسە ووتی : هەندێک ناچارکران خۆیان بە کێشە و گرفتی زۆرەوە بگەێننە پایتەخت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە