تاڵیبان پەیامێکی گرینگ و سەرسووڕهێنەری بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    تاڵیبان پەیامێکی گرینگ و سەرسووڕهێنەری بڵاو دەکاتەوە

عەبدۆڵڵا قەهار، سەرۆکی کۆمیتەی کلتووری تاڵیبان و هاوکات ووتەبێژی ئەو بزووتنەوەیە رایگەیاند، دەبنە نموونەیەک بۆ تەواوی ئەفغانیەکان بۆ ئەوەی کە شوێنیان بکەون، "ئێمە و ئەندامەکانمان یەکەم کەس دەبن کە یاسای شەرعیەتیان بەسەردا دەسەپێت و سزا و پاداشتەکانیان بەشێوەیەکی یەکسان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت".
عەبدۆڵڵا قەهار، سەرۆکی کۆمیتەی کلتووری تاڵیبان و هاوکات ووتەبێژی ئەو بزووتنەوەیە لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا ، "پڕۆسەی راوێژکاری ئێمە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوی ئەفغانستان بەردەوامە و بێگومان لە ئەفغانستان سیستەمێکی تایبەت درووست دەکرێت، ئێستاش لە گفتوگۆی بەردەوامین لەگەڵ ئەمریکییەکان لەبارەی رەوشی ئەمنی و پێویستییەکانی چارەسەرکردنی رەوشی ئەمنی لە وڵاتەکە".

سەبارەت بە دۆخی ناو کابۆل -ی پایتەخت و فڕۆکەخانەی ووڵاتەکە، ووتەبێژی تاڵیبان دەڵێت، "دەرەوەی فڕۆکەخانەی کابۆل لە دەستی ئێمەدایە، بەڵام ناوەوەی فڕۆکەخانەکە لە دەستی ئەمریکییەکاندایە، کە ئەوەش تەوارکەری یەکترن، ئەوەی زۆر مایەی نیگەرانی ئێمەیە ئەو دیمەن و وێنانەی خەڵکە کە لە فڕۆکەخانە دەبینرێن، لەگەڵ مامەڵەی خەڵک کە هەڵدێن".

عەبدۆڵڵا قەهار لەبارەی داهاتووی ئەفغانستان دەڵێت، "پێموایە هەلومەرجی ئەفغانستان زۆر باشتر دەبێت بەتایبەتی کە ئێمە لێبووردنی گشتیمان بۆ هەموو کەسێک راگەیاندووە، تەنانەت لێبووردنی گشتی بۆ هێزە ئەمنییەکان کە لە پێگەی بچووک، مام ناوەند و هەرە باڵاشییان هەبوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی کە لە ئێمە (تاڵیبان) هەیە بێبنەمان، دڵنیایی دەدەین کە گەشەکردنەکان بە خێرایی خەڵک دەیان بینێت، ئەو هەنگاوانەی کە دەینێین دەبێت ببێتە جێگەی سەر سووڕمانی خەڵک، ئێمە کاتێک چووینە کابۆل ەوە پێشوەختە پلانمان بۆ دانەنابوو، لەبەرئەوەی ئێمە رامانگەیاندبوو، کە نامانەوێت بچینە کابۆل ەوە تا رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ دەدۆزینەوە و تا ئەوکاتە هێزێکی هاوبەش و حکوومەتێکی کاتی پێکەوەیی بۆنیاد دەنێین، بەڵام ئەوەی کە روویدا و هێزە ئەمنییەکان پایتەختیان بەجێهێشت و لە شوێنەکانی خۆیان نەمان، بەوەش ئێمە فشارمان کەوتە سەر کە بچینە ناو کابۆل ەوە و بەناچاری ئەمنییەتی شارەکەمان گرتە دەست".

عەبدۆڵڵا قەهار روونیشیکردەوە، "ئێمە پێشتر لە گفتوگۆدا بووین نزیک ببووینەوە لە رێکەوتنێکی راست بۆ خەڵکی ئەفغانستان، بەڵام لە پڕ ئەو داڕوخانە رویدا، بەشێوەیەکی کاتی یاسای شەریعەت دەسەپێنین، کە تەنها تایبەت نیە بە مافی پیاوان، بەڵکوو جەخت لەسەر مافی ژنان و منداڵانیش دەکاتەوە، ئێمە هیواخوازین لە ئەنجامی پڕۆسەی راوێژکاریمان بزانین چ مافێک راستە بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی ئەفغانستانی دەستەبەر بکەین، لەو رەوەوە ئێمە لە پێشدا شەریعەت و ئەو یاساییەی کە ئێمە دەیسەپێنین لەسەرەتا بەسەر خۆمان و کاربەدەستە پلە باڵاکانی حکوومەت دەسەپێنین پاشان بەسەر خەڵکدا دەیسەپێنین".

ووتیشی، "دەبینە نموونەیەک بۆ تەواوی ئەفغانیەکان بۆ ئەوەی شوێنمان بکەون، بەمشێوەیەش ئێمە و ئەندامەکانمان یەکەم کەس دەبن کە یاسای شەرعیەتیان بەسەردا دەسەپێت و سزا و پاداشتەکانیان بەشێوەیەکی یەکسانی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت".
لەبارەی تێڕوانینی خەڵک و جیهان بۆ بە تیرۆیست سەیریکردنی تاڵیبان، عەبدۆڵڵا قەهار دەڵێت، "بەهیچ شێوەیەک پێموانیە خەڵک واسەیرمان بکات، کە ئێمە هێزێکی تیرۆرستین، جەنگی تیرۆر تەنها زاراوەیەکە کە ئەمریکا کردویەتی بە لەزگەیەک و لە هەرهێزێکی دەدات کە حەزی پێناکات یان هەر کەسێک لەسەر هێڵی ئەوان نەبێت".


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە