تاڵیبان چاوی کچێکی لە کاسە دەرهێنا
پەیامی کورد ... تاڵیبان چاوی کچێکی لە کاسە دەرهێنا
لە ئەفغانستان ، تێرۆریستان چاوی کچێک یان کە بە پێچەوانەی ئارەزووی باوکی دەستی بە کار کردن کردووە لە کاسە دەرهێنا .
بە پێی ڕاپۆرتێک دواهەمین لاپەڕەیک کە " خاتیرە " پێش کوێر بوونی بینیویەتی ، سێ پیاو لە سەر ماتۆڕێک کە دوای دەرچوونی ئەو لە بنکەیەکی پۆلیس لە یەکێک لە شارەکانی ئیالەتی ناوەندی غەنی هێرش کردووەتە سەری ، چەند گووللەیەکیان بەرەو ئەو هاوێشتووە و بە چەقۆ چاوەکانیان دەرهیناوە . کچەکە چیتر هیچی نەبینیوە و نەیزانیوە و لە سەر تەختی نەخۆشخانە لە حاڵێکدا بە هۆش هاتووەتەوە کە دنیا لە چاوەکانی ڕەش و تاریک بووە .
خاتێرە دەڵێ : لە دکتۆرەکانم پرسی بۆچی ناتوانم ببینم ؟ ووتیان لە بەر ئەوەی کە هێشتا چاوەکانت پێچراون بەڵام من دەمزانی کە هەموو شتێک کۆتایی پی هاتووە و ئەوان چاوەکانمیان لی ستاندووە .لە حاڵێکدا کە هەموو هێزەکانی تاڵیبان بە بەرپرسی ئەم ڕووداوە دەزانن ، بەڵام ئەم گرووپە هەموو شتێک ڕەت دەکاتەوە .
خەڵک و کەس و کاری ئەو کچە لەو باوەڕەدان باوکی خاتێرە کە دژی کارکردنی کچەکەی بووە لە دەرەوەی ماڵەوە ئەوی لە لای تاڵیبان ئاشکرا کردووە و ئەوانیش چاوەکانی ئەو ژنەیان دەرهێنوە . ئەوەی گرینگە خاتێرە هاوسەرگیری کردووە و هاوسەەکەی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کارکردنی ئەو لە دەرەوە نەبووە
خاتێرە دەڵێ خۆزگە دەیانهێشیت ساڵێک کارم بکردبایە و دواتر ئەم بەڵایەیان بەسەرم دەهێنا .
سێ مانگ زۆر زوو بوو . ئەگەر دوای ساڵێک بوایە کەمتر ئازارم دەچێشت . من بۆ گەیشتن بەم کارە زۆر هەوڵم دابوو و بۆ خۆم هیوا و خەیاڵگەلێکم هەبوو . لە ئێستاش دا باوکی خاتێرە دەست بەسەر کراوە و خۆی لە ماڵێک لە کابۆل شاردووەتەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە