تاڵیبان کوژرانی زەواهیری لە لایەن ئەمریکاوە پشتڕاست ناکاتەوە

پەیامی کورد   ...  تاڵیبان کوژرانی زەواهیری لە لایەن ئەمریکاوە پشتڕاست ناکاتەوە

تاڵیبان ڕایگەیاند : ڕاگەیاندنی کوژرانی زەواهیری لە لایەن ئەمریکاوە لە ژێر لیکۆڵینەوەدایە

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر ڕایگەیاند : تاکوو ئێسران هیچ ووردەکارییەک سەبارەت بە کوژرانی سەرکردەی قاعیدە لە ئاکامی هێرشی فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوانی ئەمریکا لە کابۆل بوونی نییە و ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەم قسانەی واشینتۆن دەکەین .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە جێگری دووهەمی سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی کاتی تاڵیبان لە کاردانەوە بە هیرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر کابۆل ووتبووی هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا پێشێلکردنی حۆکمڕانی نیشتیمانی و ڕێکەوتننامەکەی دەوحەیە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە