تاڵیبان کچانی ١ تاکوو ١٠ ساڵ دەفرۆشن و بە حەڵال و ڕەوای دەزانن و هەناردەی ووڵاتانی دیکەشیان دەکەن

پەیامی کورد     ...  تاڵیبان کچانی ١ تاکوو ١٠ ساڵ دەفرۆشن و بە حەڵال و ڕەوای دەزانن و هەناردەی ووڵاتانی دیکەشیان دەکەن

ووتەبێژی تاڵیبان: کۆیلەداری لە ئایینی ئیسلام حەڵاڵ و ڕەوایە و لە ئیماراتی ئیسلامیش قبووڵکراوە !

 شارەکانی غەزنی و نەنگهاری ئەفغانستان، بازاڕێکیان ڕێکخستووە و کچانی تەمەن یەک بۆ دە ساڵان دەفرۆشن.

ئەم کڕین و فرۆشتنە لە لایەن ئیماراتی ئیسلامی ڕێگە پێدراوە و بە پێی یاسای تاڵیبان، تەنیا پێویستی بە ئیزن و ڕێگەدانی مەلای تاڵیبانە و جگە لەمە مامەڵەکە حەرام و قبووڵ نەکراوە.

ووتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند لە دەسپێکی ساڵی تازە و نەورۆزی ٢٠٢١ کچە کۆیلەکان بۆ ووڵاتە موسڵمانەکانی ناوچەکەش هەناردە دەکرێن، ناوبراو جەختی کردەوە هەڵبەت هەموو ئەم مامەڵەیانە بە پێوەڕی شەریعەت بەڕێوە دەچێت و فەرمان و ئەمری ئەڵڵا جێبەجێ دەکرێت.

 ئەو کچانە کە تەمەنیان سەرووی ١٠ ساڵە و بۆ کۆیلایەتی بژاردە دەکرێن پێویستیان بە ئیزنی مەلای تاڵیبان نییە و تەنیا ئیزنی مەلا و شێخی گەڕەکیان بۆ ڕەوایی دانی مامەڵەکە تەواوە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە