تایبەت / داوای دەستوەردان بۆ ئازادکردنی فەرماندەی پلە بەرزی حەشدی شەعبی لە لایەن مەرجەعیەتەوە ڕەت کرایەوە

پەیامی کورد     ...    تایبەت  / داوای دەستوەردان بۆ ئازادکردنی فەرماندەی پلە بەرزی حەشدی شەعبی لە لایەن مەرجەعیەتەوە ڕەت کرایەوە .

نوێنەری مەرجەعییەتی باڵای شیعە ئامادەیی دەستوەردانی لە دۆسیەی " قاسم مۆسلیح " فەرماندەی پلە باڵا و دەستبەسەرکراوی حەشدی شەعبیدا نیە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە نوێنەری مەرجەعییەتی باڵای شیعە ئامادە نەبوونە بە دەستوەردان لە دۆسیەی " قاسم مۆسلیح " فەرماندەی پلە باڵا و دەستبەسەرکراوی حەشدی شەعبیدا .

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایگەیاند کە هەندێک لە هێزە سیاسییەکان و نوینەرانی گرووپە چەکدارەکان لە پەیوەندی لەگەڵ پارێزەرەکانی مەرجەعییەتی باڵای شیعەدا داواکاری دەستوەردانی مەرجەعییەت بۆ ئازادکردنی " قاسم مۆسلیح " بوونە .

بە ووتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە ، مەرجەعییەت ئامادەی قەبووڵکردنی ئەم داکارییە نەبووە و جەختی کردەوە کە لە بابەتگەلی قەزایی و هەنگاوگەلی پەیوەندیدار بە بابەتی حقووقی و چالاکی حکوومەتی و ئیداری هیچ دەستوەردانێک ناکات .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە