تایوان " درۆگەلی شەرم ئاوەری " چین ی مەحکووم کرد

پەیامی کورد       ...   تایوان " درۆگەلی شەرم ئاوەری " چین ی مەحکووم کرد .

تایوان دژایەتی چین بەرامبەر ئەندام بوونی ئەم ووڵاتە لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی مەحکووم کرد . 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ، چین تایوان ی بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و لە ماوەی دیەکانی ڕابردوو بەربەستی ئەندامبوونی ئەم ووڵاتە لە دامەزراوەگەلی نێودەوڵەتی بووە . 

هەر ئەم بابەتە بوو بە هۆی تۆڕەیی شاندنی حاکمی تایوان بووە بە جۆرێک کە وەزراەتی دەرەوەی ئەم ووڵاتە چین ی بە درۆزنی شەرمگین دەربارەی بابەتی ئەندامی تایپە لە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی تاوانبار کردووە . تایوان چین ی تاوانبار کردووە هیچ گرینگییەک بە خەلکی ئەم ووڵاتە نادات .

ئەمریکا و ووڵاتانی ئەندامی گرووپی ٧ داوایان لە تایوان کردووە لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی تەندرووستی کە لە ڕۆژی ٢٤ ی مەی تەشکیل دەبێت بەشداری بکەن . سەرەڕای ئەوەی کە چین ووتوویەتی هەموو پێداویستی گرینگ بۆ کۆمپانیای تایوان لە کۆمەلگای جیهانی لە سنووری تەندرووست و دەرمانی بیری لێکراوەتەوە بەڵام تایوان ئەم بابەتەی بە درۆیەکی شەرمگین ناوبردووە . چین ووتبووی هیچکەسێک لە جیهان دا لە ئاستی ئەم ووڵاتە نیگەرانی خەڵکی تایوان نییە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە