تایوان هێزی سەربازی و نیزامی خۆی لە دەریای چین ی باشوور بەهێز دەکات
پەیامی کورد ... تایوان هێزی سەربازی و نیزامی خۆی لە دەریای چین ی باشوور بەهێز دەکات .
وەزیری بەرگری نوێی تایوان ئەمڕۆ چوارشەممە هەوال لە بەهێزکردنی جیگیرییەکان خۆی لە دەریای چین ی باشوور و هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ پەسەند کردنی هەناردەکردنی تەکنۆڵۆژیاگەلی هەستیار بۆ کەل و پەلی کەشتی نوێی ژێردەریایی تایوان دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک چین کە تایوان بە بەشێک لە حۆکمڕانی خۆی دەزانێت لە مانگەکانی ڕابردوودا چالاکی گەلی نیزامی لە نزیکی ئەم جەزیرە دیمۆکراتییە زیاد کردووە و هەوڵ دەدات تاکوو تایپە بۆ قەبووڵ کردنی مافی حۆکمڕانی پێکەن بخاتە ژێر فشارەوە . تایوان یش پەیمانی داوە تاکوو بەرگری لە خۆی بکات .
چیۆ کووچوونگ وەزیری بەرگری تایوان کە مانگی ڕابردوو بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا لە جەرەیانی ووتارێکدا لە پەرلەمان ووتی : تایوان هێز و چەکەکانی خۆی لە جەزیرە ی " ئیتۆ ئابا " سەرەکیترین جەزیرەی ژێر چەپۆکی تایوان لە دەریای چین ی باشوور ی زیاتر کردووە .
ئیتۆ ئابا بەناوبانگە بە جەزیرەی تایپینگ گەورەترین جەزیرەی داگیرکراو لە لایەن تایوان ەوە لە کۆمەڵە جەزیرەکانی سپارتلی یە و گاردی کەنارئاوەکانی تایوان لەوێ جێگیرن .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە