تایوان پێشنیازێکی چین ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تایوان پێشنیازێکی چین ڕەت دەکاتەوە
تایوان پێشنیازی «یەک ووڵاتی و دوو ئیدارەیی» چین ی ڕەت کردەوە
وەزارەتی دەرەوەی تایوان ڕایگەیاند گەڵاڵەی «یەک ووڵات، دوو ئیدارە»ی پێشنیازکراو لەلایەن دەوڵەتی چینی ڕەت کردووەتەوە و «تەنیا خەڵکی تایوان دەتوانن لەبارەی داهاتوویان بڕیار بدەن».
وەزارەتی دەرەوەی تایوان ڕاشیگەیاند: چین سەردانی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایپەی کردە بیانوویەک بۆ هەڕەشەکردن لەسەر تایوان و تۆقاندنی خەڵکەکەی.
لە پێشنیازی دەوڵەتی چین هاتووە: «ئێمە ووڵاتێکین بەناوی چین و تایوان بەشێکە لە چین. ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە مێژوو و یاسا پشتڕاستی دەکاتەوە، تایوان هیچکات دەوڵەت نەبووە و هەتاهەتایە بەشێک لە چینیش دەمێنێتەوە».
.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە