تایوان یش هاوکاری سەربازی ئاراستەی و پێشکەشی ئۆکراین کرد " هەناردنی ٨٠٠ خۆمپارە هاوێژ بۆ کییف "
پەیامی کورد ... تایوان یش هاوکاری سەربازی ئاراستەی و پێشکەشی ئۆکراین کرد " هەناردنی ٨٠٠ خۆمپارە هاوێژ بۆ کییف "
ڕووسیا الیوم ڕایگەیاند ": هەندێک ڕاپۆرتگەلی بڵاوکراوە لە لایەن میدیاکانی تایوانی و نیودەولەتییەوە نیشاندەری ئەوەیە کە تایوان ٨٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری Revolver 860 هەناردەی ئۆکراین کردووە .
ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە چوار ماتۆڕی زۆر زەبەلاح بە ناوبانگ بە " خۆمپارە هاوێژی پەلەوەر " ە کە بە هۆی شوینی پارێزگاریکردنی بۆمبگەلی بازنەیی یەوە کە هاوشێوەی ستوونیکە و دەتوانن هەشت گووللە خۆمپارەی عەیار ٦٠ میلی مەتری لە خۆیدا جێ بکاتەوە .
کێشی ئەم جۆرە فڕۆکە بیفڕۆکەوانە ٤٢ کیلۆگرامە و پانییەکەی ١،٣٥ سانتی مەترە و کاتیک کە گووللەکانی خۆمپارەکە تێدا جێگیر بکرێن دەتوانن مەودایەکی ٢٠ کیلۆمەتری ببڕێت و بۆ ماوەی ٢٠ تاکوو ٤٠ خوولەک لە ئاسماندا بمێنێتەوە .
هەندیک لە سەرچاوەکانی ووتوویانە کە لەوانەیە نێوەندگیرانی پۆڵەندی ئەوان لە کۆمپانیایەکی تایوانی بەرهەم هێنەری ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان کڕیبێت و ئەوانەیان ڕادەستی ئەرتەشی ئۆکراین کردبێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە