تا ئێستا 108 کرێکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ەوە کوژراون

پەیامی کورد  ...  تا ئێستا 108 کرێکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ەوە کوژراون

فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی UNRWA ڕایگەیاند، ژمارەی کرێکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە کەرتی غەززە کوژراون گەیشتووەتە ١٠٨ کەس و ئاو و خۆراک و دەرمان و ئاردیشیان وەک چەک لەو ناوچەیە بەکارهێناوە.

فیلیپ لازارینی کۆمیسیاری گشتی UNRWA لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 2/3ی ئەو کەسانەی لە غەززە کوژراون ژن و منداڵن. کۆمسێر هەروەها ڕایگەیاندووە کە خەڵکی ژێر ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانن بیانپارێزن.

بۆ ئێستا کەمپەکان لەژێر ئەمنی نەتەوە یەکگرتووەکاندان و قوتابخانەکانیان بۆردومان کراوە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە