ترامپ : ئەمریکا ڕاستەوخۆ دانووستان لەگەڵ ئێران دەکات / ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ئێمە كاری لەپێشینەیە 

پەیامی کورد   ...    ترامپ : ئەمریکا ڕاستەوخۆ دانووستان لەگەڵ ئێران دەکات / ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ئێمە كاری لەپێشینەیە 

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە تەنیشت بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئەمریکا ووتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدات.

ترامپ لەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند: گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ئێمە لە پێشینەی کارە و هیوادارم دانووستانەکان سەرکەوتوو بن. "ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن، ناچار دەبین ئەوەی پێویستە بیکەین".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە قسە و باسەکان سەبارەت بە هەوڵەکانی پشت پەردە بۆ زیندووکردنەوەی دانووستانەکانی نێوان تاران و واشینتۆن زیادی کردووە و هەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریکیش سەرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە