ترامپ : ئەگەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکرابایە، هەرگیز هێرش بۆ سەر ئیسرائیل ڕووی نەدەدا

پەیامی کورد   ...  ترامپ : ئەگەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکرابایە، هەرگیز هێرش بۆ سەر ئیسرائیل ڕووی نەدەدا

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، هێرشی هێزەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بە ئەنجامی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا زانی.

ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاستی سۆشیال، جۆ بایدنی بە خراپترین و بێتواناترین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکا وەسف کرد و نووسیویەتی، ئەگەر هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠ ساختەکاری نەکرایە، هێرش بۆ سەر ئیسرائیل هەرگیز ڕووی نەدەدا.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە