ترامپ : ئەگەر من هەڵنەبژێردرێم، حەمامی خوێن دەکەوێتە ڕێ

پەیامی کورد   ...   ترامپ : ئەگەر من هەڵنەبژێردرێم، حەمامی خوێن دەکەوێتە ڕێ

دۆناڵد ترامپ لە ئۆهایۆ بە لایەنگرانی خۆی ڕاگەیاندووە، ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا هەڵنەبژێردرێت، حەمامی خوێن لەم ووڵاتەدا ڕوودەدات.

ئەو دانیشتووی پێشووی کۆشکی سپی هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکەدا سەرنەکەوێت، دڵنیا نییە هەڵبژاردنێکی دیکە لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت.


ئەم بابەتە 11084 جار خوێندراوەتەوە